Azadi Industries · سلێمانی
6 تشرینی یەکەم 2021
Accountant needed with 5+ years experience, proficiency in accounting software, and analytical skills. Responsible for reviewing financial data and preparing reports.
کۆمپانیای ئازادی پیشەسازی بۆ گەڵڤەنایز و دروست کردنی هەیکەلی ئاسن و بە ڵێندەرایەتی گشتی / سنوردار لە سلێمانی پێویستی بە وردبین (مدقق )هەیە پوختەی کار: وردبینی بۆ کارە ژمێریاریەکانی کۆمپانیا، دۆزینەوەی هەڵە ژمێریاریەکان و هەوڵدان بۆ جارەسەرکردنیان و خستنەڕووی پێشنیار و چارەسەری نوێ. بەرپرسیاریەتیەکان: - وردبینی کردنى پێشینە بۆ هەموو پسوڵەکان، تۆمارەکان، و ڕاپۆرتە تایبەتەکان بۆ دڵنیابوونەوە لەسەر ئەوەى کە ڕاستن و جێی متمانەن. - وردبینی کردنی سەرجەم پسوڵەی کڕین و فرۆشتن. - وردبینی کردنی لە ناکاوی کاش و صندوق و کۆگا بۆ دڵنیا بوونەوە لە ڕاستی و دروستی کردە ژمێریەکان. - یارمەتی دانی بەشی ژمێریاری لە کردە ژمێریارەکان، یان هەرکارێکی تری کۆمپانیا لە چوارچێوەی کردە ژمیریاریەکان. - ئامادەکردنی ڕاپۆرت و پێشکەش کردنی بە بەڕێوبەری جێبەجێکار. داواکاریەکان: ـ بەکالۆریۆس یان بەرزتر لە ژمێریاری / دارای دا. ـ شارەزايی له ووردبينى ميزانيەی گشتی دا هەبێت کە سڵانە دەرەچێت. - ٥ ساڵ ئەزموون لە ژمێریاری یان وردبینیدا. - زمانی کوردی و ئینگلیزی و عەرەبی بزانێت. - توانای بەکارهێنانی کۆمپیتەری زۆر باش بێت بە تایبەتى بەرنامەکانی ئۆفیس وەکو مایکرۆسۆفت ئێکسڵ و ۆرد. - بەڕێوەبردنی کات و چارسەرەکردنی کێشە، کار کردن لە ژێر فشاردا. تکایە ئەگەر ئەم مەرجانەی سەرەوەت تێدايە سیڤی بنێره بۆ ئەم ئیمەیڵەی خوارەوە: [email protected] تکایە لە بابەتی ئیمەیڵەکەدا (Subject) ناوی کارەکە بنووسە (Auditor ) #سلێمانی
وەک ئەوەی کەناڵی سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە پیشان دراوە. ئێمە لە سەرەوە وەریدەگێڕین و ڕێکی دەخەین.
کارامەییە تەکنیکییەکان
کارامەییە نەرمەکان
سوودەکان
ئەم ڕیکلامە لە سەرچاوە گشتییەکانەوە کۆکراوەتەوە (fjkurdistan10). ئێمە خاوەنکار نین — ڕاستەوخۆ لای کۆمپانیاکە پێشکەش بکە، و هەرگیز پارە بە کەس مەدە بۆ وەرگرتنی کار.