CDO Cultural Development Organization · سلێمانی
24 شوبات 2025
ئاگاداری ناوی رێکخراو: رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت – CDO ناوی پۆست: کارمەندی بەهێزکردنی خۆپارێزی لە مادەی هۆشبەر شوێنی کار: پارێزگای سلێمانی، قەزای مەرکەز ماوەی گرێبەست: ٩ مانگ (٤/١ بۆ ٢٠٢٥/١٢/٣١) کاتی کار: یەکشەمە بۆ ٥ شەمە ، ٠٨:٣٠ سەرلەبەیانی بۆ ٠٤:٠٠ پاش نیوەڕۆ وەسفی کار: 1.دیزاین و جێبەجێکردنی هەڵمەتی هۆشیاری لە بواری بەرەنگاربونەوەی مادەی هۆشبەر چ لە رێگای میدیا یاخود لە رێگەی چالاکی راستەوخۆ لەگەڵ کۆمەڵگە. 2.دیزاین و جێبەجێکردنی کۆرسی راهێنان لە بواری بەرەنگاربونەوەی مادەی هۆشبەر بۆ ئەو کەس و لایەنانەی کاریگەرییان هەیە لە بواری بەرەنگاربونەوەی مادەی هۆشبەر. 3.هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومی و ناحکومی کە لە بواری بەرەنگاربونەوەی مادەی هۆشبەر کاردەکەن. 4.وتنەوەی سیمینار و بەڕێوەبردنی وۆرکشۆپ لە بواری بەرەنگاربونەوەی مادەی هۆشبەر. 5.کارکردن بۆ کۆکردنەوەی ئیمزای رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و زانکۆکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ جارنامەی ئۆڤییدۆ تایبەت بە بەرەنگاربونەوەی مادەی هۆشبەر. 6.نوێنەرایەتیکردنی رێکخراو لە بۆنە ناوخۆیی و نێودەڵەتیەکان لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات. مەرجەکانی پێشکەشکردن: 1.تەمەن لە نێوان ٢٥ -٤٥ ساڵ بێت. 2.دانیشتوی پارێزگای سلێمانی بێت. 3.هەڵگری بەکالریۆس بێت لە بوارەکانی (یاسا، زانستە سیاسیەکان، کاری کۆمەڵایەتی، تەندروستی کۆمەڵ، دەرونناسی، دەرونناسی کلینیکی). 4.کاری دیکەی نەبێت و بتوانێت تەواوی کاتی خۆی بۆ ئەم کارە دابنێت. 5. ئەزمونی کارکردنی لە ٢ساڵ کەمتر نەبێت و بیسەلمێنێت کە کاری فیعلی لە بواری بەرەنگاربونەوەی مادەی هۆشبەر یان بەرێوەبردنی هەڵمەتی هۆشیاری کردوە. 6.شارەزایی هەبێت لە پەیوەندی و کارکردنی هاوبەش لەگەڵ رێکخراوە ناحکومیە ناوخۆیی و نێودەڵەتیەکان و لایەنە حکومییە پەیوەندیدارەکان. 7.توانای ئەفراندن و نوێکاری هەبێت لە بواری داهێنانی ئەو ئامرازانەی بەکاردێن لە بەهێزکردنی خود و بەرەنگاربونەوەی مادەی هۆشبەر. 8.زمانی ئینگلیزی و عەرەبی مەرج نیە بەڵام یاریدەدەرە. 9.توانای سەفەرکردنی هەبێت بۆ هەموو پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان. 10.باوەڕی تەواوی بە یەکسانی نێوان ژن و پیاو هەبێت. 11.بۆ رەگەزی نێر، ئەگەر خێزاندار بوو لە یەک هاوسەر زیاتری نەبێت. رێکاری پێشکەشکردنی داواکاری: 1.داواکار سی ڤی (CV) و کۆپەیەک لە بروانامەکەی بۆ ئیمەیڵی [email protected] بنێرێت. 2.لانی کەم نامەی پشتگیری ١ شوێن هاوپێچی سی ڤی بێت. 3.داواکار دەتوانێ هەر دۆکێۆمێنتێکی دیکە بنێرێت بەمەرجێک قەبارەی دۆکێۆمێنتەکان لە ٣ مێگا زیاتر نەبێت. 4.دواکات بۆ ناردنی سی ڤی ، کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆی رۆژی ٢٠٢٥/٣/٢ە. #All_Kurdistan_Jobs
وەک ئەوەی کەناڵی سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە پیشان دراوە. پوختەی ئینگلیزیمان لە خوارەوەیە.
Cultural and Educational Specialist لە CDO Cultural Development Organization، شوێنی کار: Sulaymaniyah. کەرت: کەرتی تایبەت. کارامەییە سەرەکییەکان: Event Planning. سوودەکان: Cultural Activities و Community Engagement.
کارامەییە تەکنیکییەکان
کارامەییە نەرمەکان
سوودەکان
ئەم ڕیکلامە لە سەرچاوە گشتییەکانەوە کۆکراوەتەوە (allkurdistanjobs). ئێمە خاوەنکار نین — ڕاستەوخۆ لای کۆمپانیاکە پێشکەش بکە، و هەرگیز پارە بە کەس مەدە بۆ وەرگرتنی کار.