Hassan Baqi Hassan · هەولێر
11 ئازار 2026
بەڕێوەبەری مارکێتینگ (Marketing Manager ) ئێمە وەک کۆمپانیای حسن باقی بۆ دابەشکاری خۆراک بەدوای بەڕێوەبەرێکی مارکێتینگی چالاک و بە وزە دەگەڕێین بۆ ئەوەی پەیوەندی بە تیمەکەمانەوە بکات و یارمەتیمان بدات لە گەشەپێدانی براندەکەمان. مەرجەکان • تەمەنی لە ٣٥ ساڵ زیاتر نەبێت • باشتر وایە ئەزموونی پێشووی لە بواری FMCG (دابەشکاری خۆراک) هەبێت • تێگەیشتنێکی بەهێزی لە ستراتیژییەکانی مارکێتینگ و ناساندنی براند هەبێت • زانینی زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزی خاڵی ئەرێنییە • توانایەکی نایابی پەیوەندیکردن و سەرکردایەتیکردنی هەبێت • دانیشتووی شاری هەولێربێت. بەرپرسیارێتییەکان • پەرەپێدان و جێبەجێکردنی ستراتیژییەکانی مارکێتینگ • بەڕێوەبردنی کەمپەینەکانی مارکێتینگ و چالاکییە پەرەپێدەرەکان • شیکردنەوەی ئاڕاستەکانی بازاڕ و چالاکییەکانی ڕکابەران • کارکردن لەگەڵ تیمەکانی فرۆشتن بە شێوەیەکی نزیک بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی کۆمپانیا ئەگەر گونجاو بیت لەگەڵ داواکارییەکانی سەرەوە و ئارەزوومەند بیت بە کارکردن لە بواری مارکێتینگ، تکایە CV ـەکەت بنێرە بۆ ئەم ئیمەیڵە: [email protected]. یان لە ڕێگەی WhatsApp ـەوە 07707455455(تەنها نامە بنێرن).
وەک ئەوەی کەناڵی سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە پیشان دراوە. پوختەی ئینگلیزیمان لە خوارەوەیە.
Seeking a dynamic Marketing Manager aged above 35 with experience in FMCG or food distribution. Responsible for developing and executing marketing strategies, managing campaigns, analyzing the market, and working closely with sales teams to meet company goals.
کارامەییە تەکنیکییەکان
کارامەییە نەرمەکان
ئەم ڕیکلامە لە سەرچاوە گشتییەکانەوە کۆکراوەتەوە (fjkurdistan10). ئێمە خاوەنکار نین — ڕاستەوخۆ لای کۆمپانیاکە پێشکەش بکە، و هەرگیز پارە بە کەس مەدە بۆ وەرگرتنی کار.