Ministry of Education · Baghdad · Baghdad
Registering postgraduate certificates and certificates for universities outside Kurdistan, with relevant management experience and coordination skills.
وەزارەتى خوێندنى باڵای هەرێم رایگەیاند، کۆدی دامەزراندنی بڕوانامە باڵاکان و سێ یەکەمەکانى ناوچەکانى دەرەوەى هەرێم ئاراستەى زانکۆکان کرد. توانا جاف بەڕێوەبەرى گشتى کارگێڕى و دارایى لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگەیاند، خاوەن بڕوانامە باڵاکان و سێ یەکەمەکانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان کە دانیشتوى ناوچەکانى دەرەوەى هەرێمى کوردستانن ئاگادار دەکاتەوە، ئێستا دەتوانن کۆدەکانیان لە زانکۆکانی خۆیان وەربگرنەوە کە ژمارەیان ٢٠٧٥ کەسە. ئەوەشی خستەڕوو، دواى ئەوەى لە ماوەى رابردوو لەسەر داواى حکومەتى عێراقى، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى کاربەڕێکەری هەرێم لیستى ناوى سێ یەکەمەکانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان و هەڵگرانی بروانامەی باڵا، دەرچوانى بەشە پزیشکى و تەندروستییەکان کە تاکو ئێستا دانەمەزراون و دانیشتوى پارێزگاکانى دەرەوەی هەرێمى کوردستانن، لە رێگەى نوێنەرایەتى هەرێم لە بەغدا بۆ وەزارەتى خوێندنى باڵاى عێراق نێردرا. دواتریش ئاڕاستەى ئەنجومەنى راژەى حکومەتى عێراقى کرا بۆ ئەوەى QR کۆدیان بۆ دروست بکرێت. وتیشى: ئێستا کۆدى دامەزراندنی خاوەن بڕوانامە باڵاکان کە ژمارەیان ٢٢٢ دەرچوە و سێ یەکەمەکان کە ژمارەیان هەزار و ٨٥٣ سێ یەکەمە و دەرچوی زانکۆکانی هەرێمی کوردستانن و دانیشتوی ناوچەکانى دەرەوەی هەرێمی کوردستانن، لە وەزارەتەوە نێرداوە بۆ هەریەک لە زانکۆکانیان، بۆ ئەمەش دەرچوان دەتوانن لە زانکۆکانیان کۆدەکانیان وەربگرنەوە. دەشڵێت، پێوست ناکات هیچ یەکێک لە خاوەن بڕوانامە باڵاکان و سێ یەکەمەکان بۆ ئەم بابەتە سەردانی وەزارەت بکەن، چونکە کۆدەکانیان لە وەزارەتەوە بۆ زانکۆکانى هەرێمى کوردستان نێردراوە و دەرچوان دەتوانن لە زانکۆکانیان کۆدەکانیان وەربگرنەوە. #All_Kurdistan_Jobs
Shown as published by the source channel. We translate and structure it above.
Soft Skills
This listing is aggregated from public sources (allkurdistanjobs). We are not the hiring employer — apply directly with the company, and never pay anyone a fee to get a job.
Total posted
15
Hiring since
2021-10
Hiring in Baghdad, Karbala, Erbil
All jobs from Ministry of Education →Professor of Physical Education
Uruk University · Baghdad
Online Education Coordinator
Higher Education Ministry · Baghdad