Al-Injaz · Erbil · Full-time
Mar 13, 2026
Managing warehouse storage, verifying documents, inventory control, stock counting, monitoring stock levels, and collaborating with purchasing, sales, production, and logistics teams, with experience in FMCG sector.
📢 هەلی کار لە Al Injaz for Beverage Filling and Manufacturing Company ناونیشانی کار: بەڕێوەبەری کۆگا (Warehouse Storekeeper) 📍 شوێنی کار: هەولێر 📅 ڕۆژانی کار: 6 ڕۆژ لە هەفتەدا 💰 مووچە: 1,000,000 – 1,500,000 دیناری عێراقی (بەپێی ئەزموون و شایستەیی) کورتەی کار ئەم کۆمپانیایە داوای کەسێکی باوەڕپێکراو، وردبین و چالاک دەکات بۆ بەڕێوەبردنی کۆگا لە هەولێر. ئەم پۆستە گرنگە بۆ پاراستنی داتا و ستۆکی کۆگا و ڕێکخستنی باشی کارەکانی زنجیرەی دابینکردن. ئەرك و بەرپرسیارێتییەکان وەرگرتن، پشکنین و تۆمارکردنی کاڵا هاتوو و چووەکان. دڵنیابوون لە تەواوی بەڵگەنامەکان وەک (GRN، Delivery Notes، Invoices، Transfer Notes). هەڵگرتنی تۆماری وردی ستۆک و بەڕێوەبردنی سیستەمی کۆنترۆڵی ستۆک. ئەنجامدانی ژماردنی ڕاستەوخۆی ستۆک بە شێوەی بەردەوام. چاودێریکردنی ئاستی ستۆک و ئاگادارکردنەوەی بەشە پەیوەندیدارەکان لە کاتی کەمبوونەوە. ڕێکخستنی ناو کۆگا بۆ پاراستنی سەلامەتی و کارامەیی. دڵنیابوون لە پاراستنی کاڵاکان بەپێی ستانداردەکانی FMCG. هاوکاری لەگەڵ تیمەکانی کڕین، فرۆشتن، بەرهەمهێنان و لۆجستیک. پابەندبوون بە یاساکانی سەلامەتی و سیاسەتەکانی کۆمپانیا. بەشداری لە کارەکانی Audit و ڕاپۆرتی ستۆک. مەرج و داواکارییەکان 3 تا 5 ساڵ ئەزموون وەک Storekeeper، باشترە لە بوارى FMCG. تێگەیشتنێکی باش لە کارەکانی کۆگا و بەڕێوەبردنی ستۆک. شاریزایی لە سیستەمەکانی ERP و Microsoft Excel. زمانی کوردی و عەرەبی پێویستە، ئینگلیزی سەرەتایی باشترە. تواناى ڕێکخستن و وردبینی بەرز. توانای کارکردن لە ژێر فشاردان و پابەندبوون بە کات. دبلۆم یان بەکالۆریۆس لە بوارى Logistics یان Business Administration باشترە. شایستەییە پێویستەکان شاریزایی لە ژینگەی کۆگای خێرا. تێگەیشتن لە سیستەمی FIFO / FEFO. زانیاری لە کۆنترۆڵی ناوخۆیی و پڕۆسەکانی Audit. تواناى باش لە کارکردنی تیمی و پەیوەندی. #چۆنیەتی_پێشکەشکردن CV ـەکەتان بنێرن بۆ: 📧 [email protected] تکایە لە ناونیشانی ئیمەیڵ (Subject) بنووسن: SK26 📅 دواین ڕۆژی پێشکەشکردن: 15-03-2026
Shown as published by the source channel. We translate and structure it above.
Technical / Hard Skills
Soft Skills
This listing is aggregated from public sources (allkurdistanjobs). We are not the hiring employer — apply directly with the company, and never pay anyone a fee to get a job.