Manufacturing company in Sulaimaniyah · Sulaymaniyah
Sep 18, 2024
Auditing company's financial records and systems, ensuring accuracy and compliance; requires a bachelor's degree in accounting, with at least 3 years of experience, and proficiency in multiple languages.
کۆمپانیایەکی بواری پیشەسازی ئاسن و پۆڵا لە سلێمانی پێویستی بە وردبین (مدقق )هەیە پوختەی کار: وردبینی بۆ کارە ژمێریاریەکانی کۆمپانیا، موتابەقە کردنی سەرجەم وەسڵەکانی کڕین و مصرف لەگەڵ سیستەم دۆزینەوەی هەڵە ژمێریاریەکان و هەڵەکانی داخڵ کردن لەسەر سیستەم چاودێری کردنی سەرجەم بەکارهێنەران بۆ دڵنیا بونەوە لە ڕاستی و دروستی کارەکانیان وهەوڵدان بۆ جارەسەرکردنیان و خستنەڕووی پێشنیار و چارەسەری نوێ بۆ بەرەو پێشچونی کارەکان . بەرپرسیاریەتیەکان: - وردبینی کردنى پێشینە بۆ هەموو پسوڵەکان، تۆمارەکان، و ڕاپۆرتە تایبەتەکان بۆ دڵنیابوونەوە لەسەر ئەوەى کە ڕاستن و جێی متمانەن. - وردبینی کردنی سەرجەم پسوڵەی کڕین و فرۆشتن. - وردبینی کردنی لە ناکاوی کاش و صندوق و کۆگا بۆ دڵنیا بوونەوە لە ڕاستی و دروستی کردە ژمێریەکان. - یارمەتی دانی بەشی ژمێریاری لە کردە ژمێریارەکان، یان هەرکارێکی تری کۆمپانیا لە چوارچێوەی کردە ژمیریاریەکان و یارمەتی دانی سەرجەم بەشەکانی کۆمپانیا بۆ ڕێکخستنی کارەکانیان لەسەر سیستەم. - ئامادەکردنی ڕاپۆرتی ڕؤژانە و هەفتانەو مانگانە و لە کاتی داواکردن و پێشکەشکردنیان بە بەڕێوبەری جێبەجێ کار بە بەردەوامی. داواکاریەکان: ـ بەکالۆریۆس یان بەرزتر لە ژمێریاری / داراییدا. ـ شارەزايی له ووردبينى ميزانيەی گشتی دا هەبێت کە ساڵانە دەرەچێت. بەلایەنی کەمەوە ۳ساڵ ئەزموونی هەبێت لە وردبینیدا. - زمانی کوردی و ئینگلیزی و عەرەبی بزانێت. - توانای بەکارهێنانی کۆمپیتەری زۆر باش بێت و پێشتر کاری کردبێت لەسەر سیستەمی ئی ئاڕ پی ئەگەر (ئۆدوو ) بێت باشترە هەروەها شارەزایی هەبێت لە بەرنامەکانی مایکرۆسۆفت ئۆفیس . - بەڕێوەبردنی کات و چارسەرەکردنی کێشەو توانای کار کردنی هەبێت لە ژێر فشاردا. - ئەگەر کاری تری نەبێت باشترە چونکە دوای موقابەلە لە ئەگەری وەرگیران پێویستە ڕاستەو خۆ بتوانێت دەست بە کار بێت کارەکە بۆ هەردوو ڕەگەز گونجاوە و ئەوەی ئەزمونی زیاتری هەبێت هەلی وەرگرتنی زیاترە تکایە ئەگەر ئەم مەرجانەی سەرەوەت تێدايە سیڤی بنێره بۆ ئەم ئیمەیڵەی خوارەوە [email protected] تکایە لە بابەتی ئیمەیڵەکەدا (Subject) ناوی کارەکە بنووسە (Auditor ) #سلێمانی
Shown as published by the source channel. We translate and structure it above.
Technical / Hard Skills
Soft Skills
This listing is aggregated from public sources (fjkurdistan10). We are not the hiring employer — apply directly with the company, and never pay anyone a fee to get a job.