Smart Hand · Erbil
Apr 8, 2025
Assist customers with system usage, resolve issues, and coordinate with the software team. Based in Sulaimani.
📣 هەلی کار: کارمەندی یارمەتیدانی کڕیار دەربارەی [SmartHand] سمارت هاند کۆمپانیایەکی عێراقییە، تایبەتمەندە لەپێشکەشکردنی خزمەتگوزاری سۆفتوێر و چارەسەرە تەکنەلۆژییەکان بۆ هەموو جۆرە دامەزراوە و بازرگانییەکان. لە سمارت هاند، لە چەندین بواری گرنگی سۆفتوێردا کار دەکەین، وەک گەشەپێدانی ماڵپەر، وێب ئەپڵیکەیشن، مۆبایل ئەپڵیکەیشن و دیسکتۆپ ئەپڵیکەیشن. هەروەها دابینکردن و بەڕێوەبردنی دۆمەین و سێرڤەر. 👨💻 دەربارەی ڕۆڵەکە: یارمەتیدەری کڕیار بەرپرسە لەبەکارهێنانی ئەزموون و زانیاریەکانی بۆ یارمەتیدانی کڕیاران و چارەسەرکردنی کێشەکانیان. ڕۆڵەکە دەربارەی دامەزراندنی سیستەم، راهێنانی کڕیاران و وەڵامدانەوەی پرسیارەکانیانە. هەروەها هاوکاری لەگەڵ تیمە جیاوازەکانی کۆمپانیا دەکات بۆ دڵنیابوون لەپێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ئاست بەرز و باشترکردنی ئەزموونی کڕیار. ✅ بەرپرسیارێتیەکان - دامەزراندن و ئامادەکردنی پێداوستییەکانی دانانی سیستەمی نوێ. - راهێنان و یارمەتیدانی کڕیاران لەسەر بەکارهێنانی سیستەمەکانمان. - وەڵامدانەوەی کڕیارەکان و چارەسەری کێشەکانیان بە شێوەیەکی کارا و خێرا. - بەدواداچوونی داواکارییەکانی کڕیاران. - هاوکاریکردنی تیمی پەرەپێدانی سۆفتوێر لەدۆزینەوەی کێشەکانی کڕیار. - ئامادەکردنی راپۆرتی کۆتایی لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان. ℹ️ پێداویستیەکان - دەرچووی بەشی کۆمپیوتەر یان بوارێکی پەیوەندیدار بێت. - بە لایەنی کەمەوە ١ ساڵ شارەزایی هەبێت لەبواری خزمەتگوزاری کڕیاردا. - توانای پەیوەندیکردنی باش بێت و لەسەرخۆ بێت. - شارەزایی لەسیستەمەکانی سۆفتوێر و چارەسەرە تەکنەلۆژییەکان هەبێت. - توانای کارکردنی لە ژێر فشارو چارەسەرکردنی کێشەکانی هەبێت. - دانیشتوی ناو شاری سلێمانی بێت. - ڕەگەزی (نێر) بێت. 📈سودەکان - وەرگرتنی موچەی گونجاوی مانگانە. - سودمەندبون لەمافەکانی بەپێی یاسای کاری عێراقی. - دەرفەتی بەرەوپێشچوونی پیشەیی بەردەوام. - ژینگەیەکی کاری داهێنەرانە و پڕ چالاکی. - کارکردن لەگەڵ تیمێکی پڕۆفیشناڵ لەبواری تەکنەلۆژیا. 📍 شوێنی کار: سلێمانی - شەقامی سالم - ڕەند گەلەری کاتەکانی کارکردن: یەکشەممە بۆ پێنجشەممە لەکاتژمێر ٩ی بەیانی بۆ ٥ی ئێوارە. ✉️ پێشکەشکردنی داواکاری تکایە (سی ڤی)یەکانتان بنێرن بۆ ئیمەیلی [[email protected]] بە ناونیشانی "داواکاری بۆ پۆستی کارمەندی یارمەتیدانی کڕیار". دوا وادەی پێشکەشکردنی داواکاری: [٢٠ی نیسانی ٢٠٢٥]ە #All_Kurdistan_Jobs
Shown as published by the source channel. We translate and structure it above.
Technical / Hard Skills
Soft Skills
This listing is aggregated from public sources (allkurdistanjobs). We are not the hiring employer — apply directly with the company, and never pay anyone a fee to get a job.