Rak Factory · سلێمانی
8 تشرینی یەکەم 2026
هەلی کار: ئەندازیاری فرۆش ( کارەبا یان میکانیک ) 📍 شوێنی سەرەکی کار: سلێمانی – تانجەرۆ – کارگەی ڕاک 🕒 کاتی کارکردن: شەش ڕۆژ لە هەفتەیەکدا کارگەی ڕاک بۆ بەهێزکردنی تیمی فرۆشی خۆی بەدوای کەسێکی توانادار دەگەڕێت بۆ پۆستی ئەندازیاری فرۆش ئەرک و لێپرسراوێتییەکان: ١.هەماهەنگی و هاوکاریکردن لەگەڵ تیمی دیزاین و بەرهەمهێنان یان بەشەکانی تری کارگە بۆ تێگەیشتن لە داواکارییەکانی کار و پڕۆژە ٢.کارکردن بەپێی پلانی فرۆش و مارکێتینگ ٣.لێکۆڵینەوە لە پێداویستییەکانی کڕیاران و پێشنیارکردنی بەرهەم و خزمەتگوزارییە گونجاوەکان ٤.دروستکردنی پەیوەندی و هاوبەشییە ستراتیژی لەگەڵ کڕیاران ٥.ئامادەکردنی ئۆفەر و بەدواداچوون بۆ داواکارییەکانی کڕیار ٦.توانای تێگەیشتنی سەرەتایی لە بابەتە کارەبایی و میکانیکییەکان بۆ ئەوەی بتوانێت لە پێداویستییەکانی کڕیار و جۆری کارەکە تێبگات ٧.بەدواداچوون و وەڵامدانەوەی پرسیار و کێشەکانی کڕیاران تا چارەسەرکردنیان ٨.ئامادەکردنی ڕاپۆرتی ڕۆژانە هەفتانە و مانگانە ٩.بەشداریکردن لە دانانی پلانی فرۆش و ستراتیژییەکانی فرۆشتن مەرجەکان: ١.بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە بەشی کارەبا یان میکانیک یان بەشێکی پەیوەندیدار ٢.شارەزایی باش لە بەکارهێنانی کۆمپیوتەر بە تایبەتی بەرنامەکانی ئۆفیس و دیزاینی ئەندازیاریدا ٣.توانای باش لە قسەکردن پەیوەندیکردن و دانوستان لەگەڵ کڕیاران ٤.توانای قسەکردن و نووسین بە زمانەکانی کوردی عەرەبی و ئینگلیزی ٥.ڕێک پۆش و ڕەفتاری پڕۆفیشناڵ و توانای نوێنەرایەتیکردنی کۆمپانیا لەبەردەم کڕیاران ٦.توانای چارەسەرکردنی کێشە و کارکردن بە شێوەی تیمی ٧.هەبوونی ئۆتۆمبێلی تایبەتی و مۆڵەتی شۆفێری مەرج نیە بەڵام خاڵێکی باشترە ٨. سەردانیکردنی پڕۆژەکان لە کاتی پێویستدا بەپێی پێویستی کارەکە. شێوازی ناردنی C.V : تەنها لە ڕێگەی ئەم ئیمەیڵەوە دەبێت گەر بەڕێزت پێتوایە لەگەڵ ئەم هەلی کارەدا دەگونجێیت ئەوا سیڤی بنێرە بۆ ئەم ئیمەیڵە : 📩 ( [email protected] ) وە تکایە لە سەبجێکت بنوسە ( فرۆش یان Sales ) #All_Kurdistan_Jobs
وەک ئەوەی کەناڵی سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە پیشان دراوە. پوختەی ئینگلیزیمان لە خوارەوەیە.
Rak Factory in Sulaymaniyah is hiring a sales engineer, either electrical or mechanical. The post says a basic understanding of electrical or mechanical topics is enough to understand customer needs and the job type.
کارامەییە تەکنیکییەکان
کارامەییە نەرمەکان
ئەم ڕیکلامە لە سەرچاوە گشتییەکانەوە کۆکراوەتەوە (allkurdistanjobs). ئێمە خاوەنکار نین — ڕاستەوخۆ لای کۆمپانیاکە پێشکەش بکە، و هەرگیز پارە بە کەس مەدە بۆ وەرگرتنی کار.