Big Power · سلێمانی
11 تشرینی دووەم 2026 بڵاوکرایەوە
📢 هەلی کاری نوێ | سلێمانی ⚡ کۆمپانیای Big Power پێویستی بە تەکنیککاری کارەبا هەیە کۆمپانیای Big Power لە شاری سلێمانی بۆ بەشی دروستکردن و بەستنەوەی بۆردی کارەبا، بەدوای تەکنیککارێکی شارەزا و ئەزموونداردا دەگەڕێت. 📋 مەرجەکانی داواکاری: - ڕەگەز: نێر. - بڕوانامەی دبلۆم یان ئامادەیی پیشەیی لە کارەبا یان ئەلیکترۆنیک، یان ئەزموونی پراکتیکی هاوتا. - لانیکەم ٤ ساڵ ئەزموونی کارکردن لە کاری کارەبایی و ٢ ساڵ ئەزموون لە بەستن و دروستکردنی بۆردی کارەبا. - تەمەن: زیاتر لە ٣٥ ساڵ نەبێت. - توانای کارکردنی کۆمەڵایەتی. - شارەزایی تەواو لە خوێندنەوەی نەخشە و هێماکانی کارەبا. - ناسینی MCCB، MCB، Contactor، Relay و Timer. - شارەزایی لە بەکارهێنانی ئامێرەکانی دەست و ئامێرە کارەباییەکان. - شارەزایی لە پەنێڵی کۆنترۆڵی ماتۆڕ (ATS, DOL, Star-Delta, VFD) و دۆزینەوەی هەڵە (Troubleshooting). - پابەندبوون بە ڕێنماییەکانی سەلامەتی کارەبا و LOTO. - وردبینی و ڕێکوپێکی لە وایەرینگ و کارەکاندا. - تەندروستی باش و توانای وەستان بۆ ماوەی درێژ. - ئامادەیی کارکردن لە دەرەوەی کاتی دەوام و ڕۆژانی پشوو لە کاتی پێویستدا. 🛠 بەرپرسیاریەتییەکان: ئەنجامدانی سەرجەم کارە تەکنیکییەکانی دروستکردنی بۆردەکانی پاوەر و کۆنترۆڵ، بەپێی ڕێنمایی و دیاریکردنی سەرپەرشتیار. 💰 مووچە: دوای چاوپێکەوتن و تاقیکردنەوە دیاری دەکرێت. 📩 شێوازی پێشکەشکردن: تکایە CV ـەکەتان بنێرن بۆ ئەم ئیمەیڵە: 📧 [email protected] Subject: تەکنیکی 📱 بۆ زانیاری زیاتر لە ڕێگەی واتساپەوە پەیوەندی بکەن: 07740154949 #All_Kurdistan_Jobs
وەک ئەوەی کەناڵی سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە پیشان دراوە. پوختەی ئینگلیزیمان لە خوارەوەیە.
Carry out technical work assembling power and control boards according to the supervisor's instructions. Requires at least 4 years of electrical work experience, including 2 years assembling electrical boards.
کارامەییە تەکنیکییەکان
کارامەییە نەرمەکان
ئەم ڕیکلامە لە سەرچاوە گشتییەکانەوە کۆکراوەتەوە (allkurdistanjobs). ئێمە خاوەنکار نین — ڕاستەوخۆ لای کۆمپانیاکە پێشکەش بکە، و هەرگیز پارە بە کەس مەدە بۆ وەرگرتنی کار.