Social Media Specialist
- سلێمانی
- دەوامی تەواو
Nawras Company · سلێمانی · دەوامی تەواو
11 تشرینی دووەم 2026 بڵاوکرایەوە
ئاگاداری دامەزراندن: پسپۆڕی سۆشیاڵ میدیا کۆمپانیا: کۆمپانیای نەورەس شوێن: سلێمانی جۆری کار: فوڵ تایم بەش: بازاڕگەری (مارکێتینگ) ئەرکە سەرەکییەکان • ڕێکخستن و بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆک: پلاندانان، خشتەدانان و بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی بەپێز کە لە لایەن دیزاینەرانەوە ئامادەکراون لە پلاتفۆڕمەکانی سۆشیاڵ میدیا (وەک فەیسبووک، ئینستاگرام) بەپێی خشتەی مارکێتینگ. • پۆستی سپۆنسەرکراو: دروستکردن، باشترکردن و بەڕێوەبردنی کەمپەینەکانی ڕیکلام بە بەکارھێنانی (Meta Ads Manager) و (Google Ads) بۆ گەیشتنیان بە خەڵکی و زیاد کردنی بەرکەوتن لەگەڵ بینەران و فرۆش. • بەڕێوەبردنی پەیوەندی لەگەڵ بەکاربەران: بەدواداچوونی بەردەوام بۆ کەناڵەکانی سۆشیاڵ میدیا، وەڵامدانەوەی خێرا و پیشەییانە بۆ پەیامە تایبەتەکان، کۆمێنتەکان و پرسیارەکان بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی لەگەڵ بەکاربەران. • ڕاپۆرتی ئەنجامەکان: ئامادەکردن و پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی مانگانە دەربارەی گەشەی سۆشیاڵ میدیا، ئەنجامی کەمپەینەکان و تێگەیشتن لە ڕەفتاری بەکاربەر. • هاوکاری لەگەڵ تیمەکانی تر: کارکردنی نزیک لەگەڵ تیمی مارکێتینگ و دیزاینەران بۆ دڵنیابوونەوە لە یەکدەستی براند، ڕێکخستنی بڵاوکراوەکان لە کاتی خۆیدا و بەدیهێنانی ئامانجەکانی کۆمپانیا. • بەدواداچوون بۆ ترێندە نوێیەکان: چاودێریکردنی بەردەوامی ترێندەکانی مارکێتینگی دیجیتاڵی، ستراتیژی ڕکابەرەکان و باشترین شێوازەکانی کارکردن لە بواری FMCG بۆ ئەوەی ناوەڕۆکەکانمان هەمیشە نوێ و بەسوود بن. مەرج و لێهاتووییەکان • ڕەگەز: تەنها بۆ کاندیدی مێ یە. • بڕوانامە: بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە بەڕێوەبردنی کار، مارکێتینگ، یاخود بواری پەیوەندیدار. • ئەزموون: ئەزموونی کاری سەلمێنراو لە بەڕێوەبردنی ئەژمارەکانی سۆشیاڵ میدیا بۆ و ئیدارەدانی کەمپەینی ڕیکلامی سپۆنسەرکراو (ئەزموون لە بواری FMCG یاخود فرۆشتنی بەکۆمەڵ/کەلوپەل سوودی زیاتری دەبێت). • لێهاتوویی تەکنیکی: o ئەزموونی کرداری لە کارکردن بە Meta Ads Manager و Google Ads. o شارەزایی لە ئامرازەکانی خشتەدانان و شیکاریی سۆشیاڵ میدیا (وەک Meta Business Suite و Google Analytics). • شارەزایی زمان: o زمانی کوردی و عەرەبی بە باشی (نووسین و قسەکردن). o زمانی ئینگلیزی (لە ئاستی تێگەیشتن و کارکردندا) سوودی زیاتری دەبێت. • لێهاتوویی کەسی: لێهاتوویی بەرز لە نووسینی دەق و بابەتی ڕیکلامی، وردبینی لە کاردا، ئەوانەی خوازیارن دەتوانن سیڤی خۆیان بنێرن بۆ ئیمەیڵی [email protected] لەگەڵ نوسینی ناونیشانی كارەکە لە سەبجێکتی ئیمەیڵەکە دا یان بۆ واتس ئاپی ژمارە : 07704859898
وەک ئەوەی کەناڵی سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە پیشان دراوە. پوختەی ئینگلیزیمان لە خوارەوەیە.
Plans and publishes social media content, manages sponsored advertising campaigns, monitors user interactions, and prepares monthly performance reports. Requires a bachelor's degree in business administration, marketing, or a related field, and proven experience managing social media accounts and advertising campaigns.
کارامەییە تەکنیکییەکان
کارامەییە نەرمەکان
ئەم ڕیکلامە لە سەرچاوە گشتییەکانەوە کۆکراوەتەوە (fjkurdistan10). ئێمە خاوەنکار نین — ڕاستەوخۆ لای کۆمپانیاکە پێشکەش بکە، و هەرگیز پارە بە کەس مەدە بۆ وەرگرتنی کار.