Daniel Mitterrand French International School · سلێمانی · دەوامی تەواو
17 تشرینی دووەم 2026 بڵاوکرایەوە
📢 هەلی کاری نوێ | سلێمانی 🏫 قوتابخانەی نێودەوڵەتی فەرەنسی دانیێل میتران (Daniel Mitterrand French International School) لە سلێمانی، بۆ چاودێریکردن و گرنگیدان بە منداڵانی باخچەی ساوایان، کارمەندێکی شایستە و بەئەزموون وەردەگرێت. 💼 پۆستی کار: چاودێری باخچەی ساوایان (Kindergarten Assistant) 📍 شوێنی کار: سلێمانی 👩 ڕەگەز: مێ 🕒 جۆری کار: فول تایم (Full-Time) ⏰ کاتی دەوام: - لە ٧:٤٥ی بەیانی تا ٣:٤٥ی دوانیوەڕۆ. - ڕۆژانی یەکشەممە تا پێنجشەممە. 📋 ئەرک و بەرپرسیارێتییەکان: 🔹 چاودێریکردنی بەردەوامی منداڵان لە پۆل، ڕێڕەو و گۆڕەپانی یاریکردندا. 🔹 پێشوازیکردن لە منداڵان لە بەیانیان و دڵنیابوون لە ڕادەستکردنەوەیان بە دایک و باوکان. 🔹 گرنگیدان بە پاکوخاوێنی منداڵان و هاوکاریکردنیان لە کاتی نانخواردن و بەکارهێنانی دەستشۆر. 🔹 هاوکاریکردنی مامۆستایان لە چالاکییە هونەری، وەرزشی و پەروەردەییەکاندا. 🔹 چاودێریکردنی پاکوخاوێنی و ڕێکوپێکی ژینگە و یارییەکانی باخچە. 🔹 ئاگادارکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی لە هەر حاڵەتێکی تەندروستی یان نائاسایی پەیوەندیدار بە منداڵان. ✅ مەرج و پێداویستییەکان: - هەڵگری بڕوانامەی پەیمانگا یان بەکالۆریۆس بێت؛ پێشینە بە دەرچووانی بەشەکانی پەروەردە و باخچەی ساوایان دەدرێت. - ئەزموونی پێشووی هەبێت لە چاودێریکردنی منداڵان یان کارکردن لە باخچەی ساوایاندا. - خۆشەویستی بۆ منداڵان، پشوودرێژی و میهرەبانی هەبێت. - وردبین و خاوەن هەستی بەرپرسیارێتی بەرز بێت. - تەندروستییەکی باش و توانای جموجۆڵ و چاودێری بەردەوامی هەبێت. - شارەزایی لە فریاگوزاری سەرەتایی خاڵێکی بەهێزە. 💰 مووچە و ئیمتیازات: لە کاتی چاوپێکەوتندا دیاری دەکرێت. 📩 شێوازی پێشکەشکردنی داواکاری: تکایە سیڤی (CV) ـەکەتان بۆ یەکێک لەم دوو ڕێگایە بنێرن: 📧 ئیمەیڵ: [email protected] 📱 واتساپ: 07722140833 --- All Kurdistan Jobs | AKJ #All_Kurdistan_Jobs #هەلی_کار #سلێمانی #Kindergarten #Nursery #Education
وەک ئەوەی کەناڵی سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە پیشان دراوە. پوختەی ئینگلیزیمان لە خوارەوەیە.
Supervises children and supports their hygiene, meals, and activities, while assisting teachers. Reports health or unusual situations involving children to management.
کارامەییە تەکنیکییەکان
کارامەییە نەرمەکان
ئەم ڕیکلامە لە سەرچاوە گشتییەکانەوە کۆکراوەتەوە (allkurdistanjobs). ئێمە خاوەنکار نین — ڕاستەوخۆ لای کۆمپانیاکە پێشکەش بکە، و هەرگیز پارە بە کەس مەدە بۆ وەرگرتنی کار.