Daniel Mitterrand French International School · سلێمانی · دەوامی تەواو
17 تشرینی دووەم 2026 بڵاوکرایەوە
📢 هەلی کاری نوێ | سلێمانی 🏫 قوتابخانەی نێودەوڵەتی فەرەنسی دانیێل میتران (Daniel Mitterrand French International School) لە سلێمانی، بۆ بەشی دایەنگە، دایەنێکی لێهاتوو و بەئەزموون وەردەگرێت. 💼 پۆستی کار: دایەن (Nursery Caregiver) 📍 شوێنی کار: سلێمانی 👩 ڕەگەز: مێ 🕒 جۆری کار: فول تایم (Full-Time) ⏰ کاتی دەوام: - لە ٧:٤٥ی بەیانی تا ٣:٤٥ی دوانیوەڕۆ. - ڕۆژانی شەممە تا پێنجشەممە. 📋 ئەرک و بەرپرسیارێتییەکان: 🔹 پێشوازیکردن لە منداڵان و ڕادەستکردنەوەیان بە دایک و باوکان لە کاتی تەواوبوونی دەوامدا. 🔹 گرنگیدان بە خواردن و پێدانی شیر بە منداڵان بەپێی ڕێنماییەکان. 🔹 گۆڕینی دایبی و جلوبەرگی منداڵان و گرنگیدان بە پاکوخاوێنییان. 🔹 هاوکاریکردنی منداڵان لە کاتی خەوتن و چالاکییە ڕۆژانەکاندا. 🔹 چاودێریکردنی بەردەوامی منداڵان بۆ پاراستنی سەلامەتییان. 🔹 پاکوخاوێن و ڕێکوپێک ڕاگرتنی ژینگەی دایەنگە و تەعقیمکردنی یاری و کەرەستەکان. 🔹 ئاگادارکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی لە هەر حاڵەتێکی تەندروستی یان نائاسایی منداڵان. ✅ مەرج و پێداویستییەکان: - تەنها بۆ ڕەگەزی مێ. - هەڵگری بڕوانامەی ئامادەیی یان پەیمانگا بێت. - دەرچووانی بەشەکانی پەروەردە، باخچەی ساوایان و پەرستاری ئەولەویەتیان پێدەدرێت. - ئەزموونی پێشووی هەبێت لە دایەنگە یان چاودێریکردنی منداڵانی تەمەن بچووک. - خۆشەویستی بۆ منداڵان، پشوودرێژی و میهرەبانی هەبێت. - وردبین و خاوەن هەستی بەرپرسیارێتی بەرز بێت. - تەندروستییەکی باش و توانای چاودێری بەردەوامی هەبێت. - شارەزایی لە فریاگوزاری سەرەتایی، بە تایبەتی بۆ منداڵانی تەمەن بچووک، خاڵێکی بەهێزە. 💰 مووچە و ئیمتیازات: لە کاتی چاوپێکەوتندا دیاری دەکرێت. 📩 شێوازی پێشکەشکردنی داواکاری: تکایە سیڤی (CV) ـەکەتان لە ڕێگەی واتساپەوە بنێرن: 📱 07704102992 --- All Kurdistan Jobs | AKJ #All_Kurdistan_Jobs #هەلی_کار #سلێمانی #دایەنگە #دایەن #Nursery #Childcare
وەک ئەوەی کەناڵی سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە پیشان دراوە. پوختەی ئینگلیزیمان لە خوارەوەیە.
Cares for young children, including feeding, changing, hygiene, rest, and daily activities, and monitors their safety. Keeps the nursery environment and toys clean and reports health or unusual situations to management.
کارامەییە تەکنیکییەکان
کارامەییە نەرمەکان
ئەم ڕیکلامە لە سەرچاوە گشتییەکانەوە کۆکراوەتەوە (allkurdistanjobs). ئێمە خاوەنکار نین — ڕاستەوخۆ لای کۆمپانیاکە پێشکەش بکە، و هەرگیز پارە بە کەس مەدە بۆ وەرگرتنی کار.