ئەم ڕیکلامە ئیتر چالاک نییە.
دوا وادەی پێشکەشکردن تێپەڕیوە. وەک تۆمارێکی کارەکە و موچە ڕاگەیەندراوەکەی لێرە هێڵراوەتەوە. هەلە کارە ئێستاییەکان لە خوارەوەن.
Lexy Clinic · سلێمانی · دەوامی تەواو
13 ئاب 2022
ناونیشانی کار: تایبەتمەند لە بواری گرنگیپێدانی پێست جۆری کار: فول تایم (کاتی دەستپێکردنی کاری ڕۆژانە ١٢ نیوەڕۆ ) و کاتەکانی زیادە و مانەوە چاوەڕوان دەکرێت بەپێی پێویستی کار. شوێن: سلێمانی، کلینیکی لێکسی تێبینی: ئەم پۆستە تەنها بۆ مێینە دیاری کراوە. سیڤیەکەت بنێرە بۆ ئەم ئیمەیڵە: [email protected] دوا وادەی ناردنی CV: ٣٠ / ٨ / ٢٠٢٢ #All_Kurdistan_Jobs پوختەی کار: کلینیکی لێکسی (Lexy Clinic)پێویستی بە کارمەندێکی شارەزا و بە ئەزموونە لە (بواری گرنگیپێدانی پێست) کە بتوانێت بە بەرزترین کوالیتی و وردەکارییەوە خزمەتگوزارییەکانی چارەسەرەکانی گرنگی پێدانی پێست و جوانکاری پێشکەش بە سەردانیکەرانی کلینیکی لێکسی بکات. کاندیدەکە دەبێت لە کاتی مامەڵەکردن لەگەڵ سەردانیکەران و نەخۆش بە ئاستێکی بەرزی پیشەی مامەڵە بکات، هەروەها توانای ڕێنمایکردنی نەخۆش و سەردانیکەرانی هەبێت بۆ چارەسەری پێویست. بەرپرسیارێتیەکان: -ئەنجامدانی چارەسەری گرنگی پێدان و جوانکاری پێست هاوشێوەکانی وەک داواکراوە. -دابینکردنی ژینگەیەکی دۆستانە و ئاسوودە بۆ نەخۆشەکان کە تێیدا چارەسەر بکرێن. هەروەها بتوانێت پەیوەندی پیشەیی لەگەڵ کڕیارەکان پەرەپێبدات. -ئاگادارکردنەوەی کڕیارەکان لە چۆنیەتی چاکبوونەوە لە هەر رێکارێک و چۆنیەتی چاودێریکردنی پێستیان. -هەڵسەنگاندن و چارەسەرکردنی کڕیارەکان لە چوارچێوەی پرۆتۆکۆڵەکانی چارەسەری. -بە ڕوونی پەیوەندیکردن و ڕوونکردنەوەی بەرنامەکانی چارەسەرکردن و پرۆتۆکۆڵ بۆ کڕیارەکان. -پێشنیارکردنی بژاردەیەک کە پێداویستییەکانی کڕیاران دابین بکات و جەخت لەسەر خاڵەکانی فرۆشتنی خزمەتگوزارییەکان بکاتەوە، هەروەها یارمەتی کڕیارەکان بدات لە پرسیار یان نیگەرانی سەبارەت بە چارەسەرەکان. -تۆمارکردن و توانای بەدواداچوونی مێژووی نەخۆشەکان. -پاک ڕاگرتنی شوێنی کارکردن، لەوانەش پاراستن و پاککردنەوەی ئامێری لەیزەر. بڕوانامە و لێهاتووییەکان: -لانی کەم دووساڵ ئەزموونی هەبێت لە بوارەکانی گرنگیپێدانی پێست وەک( هایدرافەیشەڵ و میزۆ و پلاسما و هتد). -بڕوانامەی هەربەشێکی پزیشکی هەبێت. -ئەزموونی هەبێت لەبارەی گرنگی پێدانی نەخۆش و چۆنێتی مامەڵە کردن لەحاڵەتی نەخوازراو قورسدا. -گوێگرێکی باش بێ و توانای پەیوەندیکردنی زۆر باش نیشان بدات، توانای مامەڵي هەبێت لەگەڵ کڕیارە جۆراوجۆرەکان بەزمانی کوردی و عەرەبی وە ئەزموونی هەبێت لە (Customer Service) -توانای فرۆشتنی هەبێت لەناو ژینگەیەکی فرۆشتنی تاکەکەسیدا واتە فرۆشتنی خزمەتگوزاری پێویست بە سەردانیکەر. -زمانی عەرەبی و کوردی پێویستە بزانێت نوسین و خوێندنەوە، ئینگلیزیش پەسەندترە. -لێهاتووی سەرەتایی هەبێت لەبەکارهێنانی کۆمپیوتەر. #All_Kurdistan_Jobs
وەک ئەوەی کەناڵی سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە پیشان دراوە. پوختەی ئینگلیزیمان لە خوارەوەیە.
Lexy Clinic in Sulaymaniyah is hiring a posture analysis specialist to provide high-quality posture analysis and rehabilitation services. Must have experience in posture analysis and patient care.
کارامەییە تەکنیکییەکان
کارامەییە نەرمەکان
سوودەکان
ئەم ڕیکلامە لە سەرچاوە گشتییەکانەوە کۆکراوەتەوە (allkurdistanjobs). ئێمە خاوەنکار نین — ڕاستەوخۆ لای کۆمپانیاکە پێشکەش بکە، و هەرگیز پارە بە کەس مەدە بۆ وەرگرتنی کار.