ئەم ڕیکلامە ئیتر چالاک نییە.
دوا وادەی پێشکەشکردن تێپەڕیوە. وەک تۆمارێکی کارەکە و موچە ڕاگەیەندراوەکەی لێرە هێڵراوەتەوە. هەلە کارە ئێستاییەکان لە خوارەوەن.
Lexy Clinic · سلێمانی · دەوامی تەواو
13 ئاب 2022
ناونیشانی کار: تایبەتمەند لە بواری گرنگیپێدانی پێست جۆری کار: فول تایم (کاتی دەستپێکردنی کاری ڕۆژانە ١٢ نیوەڕۆ ) و کاتەکانی زیادە و مانەوە چاوەڕوان دەکرێت بەپێی پێویستی کار. شوێن: سلێمانی، کلینیکی لێکسی تێبینی: ئەم پۆستە تەنها بۆ مێینە دیاری کراوە. سیڤیەکەت بنێرە بۆ ئەم ئیمەیڵە: [email protected] دوا وادەی ناردنی CV: ٣٠ / ٨ / ٢٠٢٢ پوختەی کار: کلینیکی لێکسی (Lexy Clinic)پێویستی بە کارمەندێکی شارەزا و بە ئەزموونە لە (بواری گرنگیپێدانی پێست) کە بتوانێت بە بەرزترین کوالیتی و وردەکارییەوە خزمەتگوزارییەکانی چارەسەرەکانی گرنگی پێدانی پێست و جوانکاری پێشکەش بە سەردانیکەرانی کلینیکی لێکسی بکات. کاندیدەکە دەبێت لە کاتی مامەڵەکردن لەگەڵ سەردانیکەران و نەخۆش بە ئاستێکی بەرزی پیشەی مامەڵە بکات، هەروەها توانای ڕێنمایکردنی نەخۆش و سەردانیکەرانی هەبێت بۆ چارەسەری پێویست. بەرپرسیارێتیەکان: -ئەنجامدانی چارەسەری گرنگی پێدان و جوانکاری پێست هاوشێوەکانی وەک داواکراوە. -دابینکردنی ژینگەیەکی دۆستانە و ئاسوودە بۆ نەخۆشەکان کە تێیدا چارەسەر بکرێن. هەروەها بتوانێت پەیوەندی پیشەیی لەگەڵ کڕیارەکان پەرەپێبدات. -ئاگادارکردنەوەی کڕیارەکان لە چۆنیەتی چاکبوونەوە لە هەر رێکارێک و چۆنیەتی چاودێریکردنی پێستیان. -هەڵسەنگاندن و چارەسەرکردنی کڕیارەکان لە چوارچێوەی پرۆتۆکۆڵەکانی چارەسەری. -بە ڕوونی پەیوەندیکردن و ڕوونکردنەوەی بەرنامەکانی چارەسەرکردن و پرۆتۆکۆڵ بۆ کڕیارەکان. -پێشنیارکردنی بژاردەیەک کە پێداویستییەکانی کڕیاران دابین بکات و جەخت لەسەر خاڵەکانی فرۆشتنی خزمەتگوزارییەکان بکاتەوە، هەروەها یارمەتی کڕیارەکان بدات لە پرسیار یان نیگەرانی سەبارەت بە چارەسەرەکان. -تۆمارکردن و توانای بەدواداچوونی مێژووی نەخۆشەکان. -پاک ڕاگرتنی شوێنی کارکردن، لەوانەش پاراستن و پاککردنەوەی ئامێری لەیزەر. بڕوانامە و لێهاتووییەکان: -لانی کەم دووساڵ ئەزموونی هەبێت لە بوارەکانی گرنگیپێدانی پێست وەک( هایدرافەیشەڵ و میزۆ و پلاسما و هتد). -بڕوانامەی هەربەشێکی پزیشکی هەبێت. -ئەزموونی هەبێت لەبارەی گرنگی پێدانی نەخۆش و چۆنێتی مامەڵە کردن لەحاڵەتی نەخوازراو قورسدا. -گوێگرێکی باش بێ و توانای پەیوەندیکردنی زۆر باش نیشان بدات، توانای مامەڵي هەبێت لەگەڵ کڕیارە جۆراوجۆرەکان بەزمانی کوردی و عەرەبی وە ئەزموونی هەبێت لە (Customer Service) -توانای فرۆشتنی هەبێت لەناو ژینگەیەکی فرۆشتنی تاکەکەسیدا واتە فرۆشتنی خزمەتگوزاری پێویست بە سەردانیکەر. -زمانی عەرەبی و کوردی پێویستە بزانێت نوسین و خوێندنەوە، ئینگلیزیش پەسەندترە. -لێهاتووی سەرەتایی هەبێت لەبەکارهێنانی کۆمپیوتەر. #All_Kurdistan_Jobs
وەک ئەوەی کەناڵی سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە پیشان دراوە. پوختەی ئینگلیزیمان لە خوارەوەیە.
Lexy Clinic in Sulaymaniyah is seeking a skilled and experienced assistant for pediatric dentistry. Must be able to handle patients and provide excellent service.
کارامەییە تەکنیکییەکان
کارامەییە نەرمەکان
ئەم ڕیکلامە لە سەرچاوە گشتییەکانەوە کۆکراوەتەوە (allkurdistanjobs). ئێمە خاوەنکار نین — ڕاستەوخۆ لای کۆمپانیاکە پێشکەش بکە، و هەرگیز پارە بە کەس مەدە بۆ وەرگرتنی کار.
Prime Fast Deliveryسلێمانیدەوامی تەواو
نوێ23 کاتژمێر لەمەوبەرسەرووی بازاڕ