Erbil International Showهەولێر
17 حوزەیران 2026
Mawaran · هەولێر · دەوامی تەواو
25 حوزەیران 2025
هەلی کار لە کۆمپانیای ماوەران - هەولێر! ئایا بەدوای کارێکی نوێدا دەگەڕێیت لە بواری فرۆشتن؟ کۆمپانیای ماوەران هەلی کار بۆ ٣ نوێنەری فرۆشتن لە شاری هەولێر ڕادەگەیەنێت. ئەگەر تۆ کەسێکی بەتوانا و خۆڕێکخەریت و حەزت بە کارکردنە لەگەڵ تیمێکی سەرکەوتوو، ئێمە دەمانەوێت تۆ ببینین! پۆست: نوێنەری فرۆشتن (٣ کارمەند) شوێن: هەولێر ئەرک و بەرپرسیاریەتییەکان: * بازاڕکردن و فرۆشتنی بەرهەمەکانی کۆمپانیا بەپێی پلان و ستراتیژی دیاریکراو. * دۆزینەوە و پەیوەندیکردن بە کڕیارانی نوێ و فراوانکردنی بازاڕ. * بەڕێوەبردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ کڕیارانی ئێستا و دڵنیابوون لە ڕەزامەندییان. * ئامادەکردنی ڕاپۆرتی ڕۆژانە و هەفتانە دەربارەی چالاکییەکان و ئەنجامەکان. * بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکان و ڕاهێنانەکان بۆ پەرەپێدانی تواناکان. مەرجەکان: * ئەزموونی کارکردن لە بواری نوێنەری فرۆشتن زیاتر بێت لە ٢ ساڵ ( لەگەڵ ڕاهێنانێكی زۆر ئەكادیمی و بەهێزت پێدەکرێت!). * توانای گفتوگۆکردن و ڕازیکردنی بەرامبەر. * شارەزایی باش لە بەکارهێنانی کۆمپیوتەر و بەرنامەکانی ئۆفیس. * زمانەکانی کوردی و عەرەبی بە شێوەیەکی زۆر باش (نووسین و قسەکردن). * خاوەنی ئۆتۆمبێلی خۆت بیت (مەرجە). * ڕێکپۆش و پابەند بیت بە کات. ئیمتیازات: * مووچە ٧٥٠،٠٠٠+نسبە و تاڕگێت. * تێچووی بەنزین و سێرڤسی ئۆتۆمبێل دابین دەکرێت. * دەرفەتی بەرزبوونەوەی پلە و پەرەپێدانی تواناکان. چۆن پێشکەش بکەیت؟ ئەگەر هەست دەکەیت کە تۆ کەسی گونجاویت بۆ ئەم پۆستە، سیڤییەکی نوێ و پوخت (CV) بنێرە بۆ واتس ئاپی ئەم ژمارەی خوارەوە: * WhatsApp: 07505882060
وەک ئەوەی کەناڵی سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە پیشان دراوە. پوختەی ئینگلیزیمان لە خوارەوەیە.
Mawaran Company is seeking 3 Sales Representatives for their Erbil office. The role requires experience in sales, proficiency in Kurdish and Arabic, and the ability to work in a team.
کارامەییە تەکنیکییەکان
کارامەییە نەرمەکان
سوودەکان
ئەم ڕیکلامە لە سەرچاوە گشتییەکانەوە کۆکراوەتەوە (fjkurdistan10). ئێمە خاوەنکار نین — ڕاستەوخۆ لای کۆمپانیاکە پێشکەش بکە، و هەرگیز پارە بە کەس مەدە بۆ وەرگرتنی کار.
Erbil International Showهەولێر
17 حوزەیران 2026